چی بەسەر جەستەت دێت کاتێك بنێشت قوت دەدەیت؟

2020-07-09

8973 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆئەندامی هەرس ناتوانێت بە ئاسانی بنێشت هەرس بکات چونکە پێكهاتوە لە بڕێك ماددە کە گونجاو نین بۆ خواردن.

بنیشێت لە داری سابودیلاد دروستدەکرێت کە ئەو ماددانەی تێیدایە گونجاو نین بۆ خواردن، هەروەها تامی تێدەکرێت بۆئەوەی بگۆڕێت.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی " the list" ئاماژەی بەوەکردوە، هەروەها هەندێك لە جۆرەکانی بنێشت ماددەی بۆلیمیترات و ماددەی پلاستیکی تێدایە کە زیانبەخشن بۆ گەدە، هەروەها نەرمکەرەوە و رەنگ و شەکر و ماددەی پارێزەریان تێدایە کە دەبنەهۆی زیادبوونی کێش.

هەموو ئەم ماددانە هەرس ناکرێن، بۆیە ئەگەر لەماوەیەکی کەمدا بڕێکی زۆر بنێشت قوتبدرێت ئەوا دەبێتەهۆی داخرانی کۆئەندامی هەرس کە دەبێت ئەمەش چارەسەر بکرێت.

کاریگەری قوتدانی بنێشت لەسەر منداڵ و گەورە وەکو یەك وایە، هەردووکیان ئەگەر بەبڕێکی زۆر قوتی بدەن ئەوا توشی کێشە دەبن لە گەدەیاندا و ئەگەری هەیە کۆمەڵێك نیشانە لە منداڵدا دەربکەوێت وەك رشانەوە، قەبزی، ئاوسان و ئازاری سك.

دوای قوتدانیشی بنێشت بۆ ماوەی حەوت هەفتە لەناو جەستەی کەسەکەدا دەمێنێتەوە و کاریگەری نەرێنی لەسەر گەدە و کۆئەندامی هەرس دەبێت بەهۆی ئەوەی ماددەی سوربیتۆلی تێدایە.

بەڵام ئەگەر هەندێكجار تەنها یەك بنێشت قوتبدرێت و کەسەکە نەیکردبێت بە خوویەك و بەردەوام دووبارەی بکاتەوە ئەوا زیانی بۆ کۆئەندامی هەرس نابێت.

ژ.ن