ئامادەکردنی شیرمۆز بە ڕێگەیەکی ئاسان

2020-07-09

27811 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شیرمۆز یەکێکە لەو شەربەتانەی کە جگە لەوەی تامێکی خۆشی هەیە سوودیش بە جەستە دەگەیەنێت، شێداری و وزە بە جەستە دەبەخشێت، هەر بۆیە خواردنەوەی لە کەشی گەرمدا جەستە لە زیانەکانی تیشکی خۆر دەپارێزێت و پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت.

کەرەستەکانی:

سێ که‌وچک شه‌کر

که‌وچکێک ڤانێلا

سێ مۆز

سێ کوپ شیر

ئاماده‌کردنه‌که‌ی:

شیر و شه‌کر لەگەڵ ڤانێلاکه‌ ده‌که‌ینه‌ تێکده‌ری کاره‌بایی "خەڵاتە یان عەسارە" بۆئەوەی بەجوانی کەرەستەکان تێکەڵبن.

مۆزەکان پاکدەکرێن و دەکرێت بە چەند پارچەیەکەوە و دەخرێنە خەڵاتەکەوە بۆئەوەی لەگەڵ کەرەستەکانی تر تێکەڵببن.

دوای ئامادەکردنی دەخرێنە ناو پەرداخ و دەکرێتە ساردکەرەوە، لەکاتی دانانی لەسەر سفرە و خوانەکان پارچە سەهۆڵی بچوکی تێدەکرێت و پێشکەش دەکرێت.

Easy Banana Smoothie Recipe

ئ.ل