2020-07-09
10839 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆزالینی تەمەن ٢٨ ساڵ بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی دواکەوت، ئەمەش وایکرد میوانەکان وابزانن کە رایکردووە، بەڵام دواتر بۆیان دەرکەوتووە کە لە هۆتێلێکدا ژوورێکی بەکرێ گرتووە و خەوتووە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی میرەری بەریتانی ئاماژە بەوەکراوە، ئەو کچە خێزانەکەی توشی شەرمەزاری کردووە، بەهۆی ئەوەی وایانزانیوە کە کچەکەیان رایکردووە یان مردووە.
دایکی بووکەکە زیاتر لە ١٠٠ جار پەیوەندی پێوەی کردووە و وەڵامی نەداوەتەوە، ئەمەش مایەی دڵەڕاوکێ بووە، چونکە کچەکە شەوی پێش ئاهەنگەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە دەیەوێت بەتەنها بێت .
لە رۆژی دواتردا کچەکە لەماڵەوە رۆشتووە و ژورێکی لە هۆتێلێك بەکرێ گرتوە و هەستی بە خەواڵوویی کردووە و دوای گەیشتنی بە هۆتێلەکە خەوتووە و تەنانەت بە زاواکەشی نەوتووە کە دەخەوێت.
ئەم کچە تا کاتی ئاهەنگەکە خەوتوە و گوێی لە دەنگی تەلەفۆنەکان نەبووە کە بۆی هاتووە و بەهۆی ئەمەشەوە سێ کاتژمێر دواکەوتووە لە ئاهەنگەکەی.
ژ.ن