منداڵێك ماوەی چوار ساڵە خواردنی نەخواردووە

2020-07-09

17542 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بێلا کۆلی تەمەن چوار ساڵ بەهۆی ئەوەی حاڵەتێکی بۆماوەیی دەگمەنی لەگەڵدایە وایلێدەکات هەرچی بخوات راستەوخۆ بڕشێتەوە، بۆیە ناتوانێت خواردن بە شێوازی سروشتی بخوات، ئەمەش وایکردوە پزیشکان بۆرییەك دابنێن بۆ ریخۆڵەکانی و لەوێوە خواردنی بۆ دابین بکەن.

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤" ئاماژە بەوەکراوە، ئەم حاڵەتە وایکردووە منداڵەکە بەپێی پێویست گەشە نەکات، تاوەکو ئێستا ئەو جلانە لەبەردەکات کە بۆ منداڵی تەمەن ١٢ ساڵ دەبێت، واتە بە قەبارەی تێدی برای دەبێت کە تەمەنی تەنها یەك ساڵە.

باوک و دایکی ئەم منداڵە، فیلیپیا رابێتس تەمەن ٣١ ساڵ و ماسیۆ کۆڵی تەمەن ٣٥  ساڵ وتوویانە، خەڵکی بێگانە وادەزانن بێلا و براکەی دوانەن بەهۆی ئەوەی بەهێندەی یەکتر دەبن.

بێلا دوای ئەوەی لە سکی دایکی لە گەشە وەستا لە هەفتەی ٣٧ەمینی دووگیانیدا بە نەشتەرگەری دەرهێندرا، لەو کاتەدا کێشی لە یەك کیلۆگرام زیاتر نەدەبوو.

بێلا هیچ جۆرە خواردنێکی بۆ نەدەخورا و تەنانەت نەیدەتوانی شیریش بخوات، بۆیە لەو کاتەی کە تەمەنی شەش مانگ بوو بۆری لەرێگەی لوتییەوە بۆ دانرا، کاتێك تەمەنی گەشت بە دوو مانگ بۆری لە هەناویدا بۆ دانرا.

تاوەکو ئێستاش بێلا هەموو رۆژێك دەڕشێتەوە و پزیشکان هۆکارەکەی نازانن، خێزانەکەشی لەوە دەترسن کە کچەکەیان هەرگیز رانەیات لەسەر ئەوەی خواردن بخوات.

لە ئێستاشدا دایك و باوکەکە هەوڵدەدەن هاوکاری کۆبکەنەوە بۆئەوەی بتوانن منداڵەکەیان بەرن بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان بەو هیوایەی لەوێ چارەسەری بۆ بکرێت.