پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

2020-07-09

79323 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.


دڵنیابە ئەم ڕۆژە ناخۆشانە تێدەپەڕێنیت و دووبارە هیوا دەگەڕێتەوە بۆ ژیانت تەنها کەمێك زیاتر خۆڕاگر بە.

خێزانەکەت دەیانەوێت بە کەسێکت بناسێنن ڕەتی مەکەرەوە چونکە ئەوان باشتر بەرژەوەندی تۆ دەزانن.

چیتر بروا بە هەموو کەس مەکە, دەتەوێت چەند جاری دیکە بریندار بیت؟ خۆتت خۆشبوێت.

خۆشەویستەکەت زۆر ماندووە لە ڕەفتارە منداڵانەکانت کەمێک ئاقڵانە ڕەفتار بکە تا لەدەستی نەدەیت.

پارە لە شتی بێمانادا سەرف مەکە داهات ڕوو لە کزییە و لەوانەیە دووچاری بارودۆخێكی قورس بیتەوە.

هاوڕێکانت پلانی گەشتێک دادەنێن و بانگێشتت دەکەن، هەوڵبدە دوور بکەویتەوە لە کارکردن و کەمێک کات بە خۆت ببەخشیت.

متمانە بە هەموو کەس مەکە ئەوانەی خۆیان دڵسۆز نیشان دەدەن تەنها بەرژەوەندی خۆیانە.

ئەمڕۆ چاوت بە کەسێک دەکەوێت هەست دەکەیت زۆر جیاوازە لەوانەی دیکە، لە ڕاستیدا بەو جۆرەیە بەڵام پەلە مەکە.

دووبارە کێشەکانی ڕابردوو دووبارە دەبنەوە و بێزارت دەکات بەڵام ئەگەر زیرەکانە مامەڵە بکەیت ئەمە دواجارە.

خۆشەویستە کۆنەکەت بە بارودۆخێکی قورسدا تێدەپەڕێت و ئێستا هەست بە شتەکان دەکات، کەمێک یارمەتی بدە ئەگەر داوای کرد.

لە داهاتوویەکی نزیکدا کارت دەستدەکەویت و تواناکانت دەبێتە سەرسوڕمانی بەڕێوبەرەکەت.

ئەمڕۆ کاتی زیاتر لەگەڵ هاوسەرەکەت بەسەر بەرە تا دڵنیا بێتەوە کە پشتگوێت نەخستووە تەنها ماندووی کارکردنیت.