پێنج شت هەرگیز داوای مەکە لە هاوسەرەکەت

2020-07-09

269386 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەشێک لە ئافرەتان بەبێ گوێدانە هەستی هاوسەرەکانیان کۆمەڵێک داواکاری ئاڕاستەی مێردەکانیان دەکەن کە دەبێتەهۆی بێزارکردنیان و هەندێک کات تێکچونی پەیوەندی هاوسەری تاڕادەی جیابوونەوە.

ماڵپەڕی "ئەنوسە" لە هەواڵێکدا ئاماژە بە پێنج داواکاری دەکات کە باشترە ئافرەتان هەرگیز لە مێردەکانیان داوای نەکەن، چونکە بە داواکردنیان ئەگەری هەیە پەیوەندی خێزانییان کۆتایی پێبێت، ئەوانیش:

- داوای لێمەکە لەنێوان تۆ و دایکیدا هەڵبژاردن بکات

- داوای لێمەکە چیتر هاوڕێکانی نەبینێت

- داوای لێمەکە بەشداربێت لە خۆشویستنی ئەو کەسانەی کەتۆ خۆشت دەوێن

- داوای لێمەکە کە هەڵسوکەوت و ڕەفتارەکانی بگۆڕێت

- داوای کارێکی لێمەکە کە حەز بە کردنی ناکات