پێنج ڕێگا بۆ ئەوەی کێشێکی نموونەییت هەبێت

2020-07-09

10853 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆربەی خەڵکی خەون بە لەشولارێکی رێکەوە دەبینن، تاکو بتوانن بەدڵی خۆیان جلوبەرگ لەبەربکەن، بۆ ئەمەش چەندین رێگای جیاواز تاقیدەکەنەوە.

ماڵپەڕی "WikiHow" چەند ئامۆژگارییەکی بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشی لەشیان لەئاستێکی نموونەییدا رابگرن:

١. وەرزشکردن بە شێوەیەکی رێکوپێک و بەردەوام.

٢. کەمکردنەوەی تەماشاکردنی تەلەفیزیۆن و یارییە ئەلیکترۆنییەکان، چونکە بە زۆر دانیشتن کێشی لەشت زیاددەکات.

٣. ئاگاداربوون لەو کالۆرییانەی رۆژانە دەیانخۆیت، بە وردی بەرگی هەموو خواردەمەنیە لەقوتونراوەکان بخوێنەرەوە و لە ئینتەرنێتیش بەدوای بڕی کالۆریی ئەو خواردنانەدا بگەڕێ کە لەسەریان نەنووسراوە.

٤. زۆر گرنگی بە سەوزە و میوەکان بدە.

٥. نانی بەیانیت بیرنەچێت، چونکە ئەگەر بەیانیان ناننەخۆیت، بۆ ژەمی داهاتوو زیاتر حەز لە خواردن دەکەیت و زۆر زیاتر دەخۆیت.