رۆژانە خواردنی دوو کەوچك لەم شلەیە یارمەتیدەرن بۆ دابەزاندنی کێش

2020-07-07

33646 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کەسانێکی زۆر هەوڵدەدەن بۆئەوەی کێشیان داببەزێنن بەڕێگەی جیاواز، بۆ ئەمەش پەنا دەبەنە بەر رێجیمکردن یاخود وەرزش کردن و هەندێکجار ئەم هەوڵانە بێسوود دەبن.

بەگوێرەی بابەتێکی ماڵپەڕی "مصراوي" ئاماژە بەوەکراوە، یەکێك لە توێژینەوەکان ئاشکرایانکردووە کە خواردنی دوو کەوچك لە سرکەی سێو بەشێوەیەکی رۆژانە وادەکات وادەکات بەبڕێکی زۆر کێش داببەزێندرێت.

ئەمەش بەهۆی ئەوەی سرکەی سێو کرداری هەرس باشتر دەکات و یارمەتیدەرە لە تێكشکاندنی پرۆتینەکان و ژەمە چەورەکان بەشێوەیەکی خێراتر.

هەروەها شەکری خوێن دادەبەزێنێت، و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە، رێگە لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەگرێت.

بۆیە ئەگەر رۆژانە دوو کەوچك سرکە بخورێت یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش و کەمبوونەوەی چەوری جەستە و کەمبوونەوەی کالۆرییەکان.

ژ.ن