بەم نیشانانەدا بزانە مەگنیسیۆم لە جەستەتدا کەمە

2020-07-07

7616 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فشەڵبوونی ماسولکەکانی جەستە و هەستکردن بە ئازار لە جومگەکان و بێهێزی لە نیشانە دیارەکانی کەمی مەگنسیۆمن لە جەستەدا.

ماڵپەڕی "webteb" ئاماژەی بە نیشانەکانی کەمی ماددەی مەگنسیۆم کردووە لە جەستەدا، ئەوانیش:

- گرژبوونی ماسولکەکانی جەستە.

کێشە دەرونییەکان.

- فشەڵبوونی ماسولکەکانی جەستە و نەمانی هێز و توانای جاران.

- ماندوبوون و هەستکردن بە ژانەسەر.

- بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

- هەندێکجار تووشبوون بە نەخۆشی ڕەبووە.

- تێکچوونی لێدانەکانی دڵ.

- لەهۆشچوون و دڵتێکەڵاتن و تەنگەنەفەسی.

-تێکچوونی کاتەکانی نووستن

- زەردبوون و کلۆربوونی ددانەکان

سەرچاوەکانی ماددەی مەگنسیۆم بریتین لە: ناوکە کولەکە و بادەم و گەنمەشامی و فستق و گازۆ و کەستانە و تۆوی کەتان و شۆڤان و سەوزەوات و میوەکان.