چەند بەکارهێنانێکی توێکڵی مۆز کە رەنگە تا ئێستا نەتزانیبێت

2020-07-07

27865 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مۆز یەکێکە لە میوە بەسوودەکان، دەتوانرێت سوود لە توێکڵی مۆز وەربگیرێت بۆ چەند مەبەستێکی جوانکاری، وەکو سپیکردنەوەی ددان و شاردنەوەی شوێنی نەشتەرگەری.

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکدا ئاماژە بە کۆمەڵێک لە سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی توێکڵی مۆز دەکات، کە بریتین لە:

- یارمەتیدەرە بۆ نەمانی زیپکەی ڕوخسار

دیوە سپیەکەی توێکڵی مۆز بدرێت لەو بەشانەی ڕوخسار کە زیپکەی پێوەیە، بۆماوەی پێنج بۆ ١٠ خولەک پێوەی بێت و دواتر بە ئاو بشۆرێت، ڕۆژی دووجار دووبارە بکرێتەوە.

- بۆ نەمانی ئاوساوی و ڕەشی ژێرچاو

توێکڵی مۆز بدرێت لە ژێر چاو بۆماوەی ٣٠ خولەک پێوەی بێت دواتر بشۆرێت، هەفتەی سێ جار دووبارە بکرێتەوە.

- بۆ گەشەکردنی ڕووەک بەکاردێت

ماددەکانی کالسیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و کبریت هۆکارە بۆ گەشەکردنی ڕووەک، توێکڵی مۆزێک بکرێت بە پارچەی بچوکەوە لەگەڵ پەیندا تێکەڵبکرێت و بخرێتە ناو ئینجانەوە و ئاو بدرێت هۆکارە بۆ باش گەشەکردنی ڕووەکەکە.

- بۆ سپیکردنەوەی ددان

پارچەیەک لە توێکڵی مۆز بۆماوەی دوو خولەک لە ددان بخشێنرێت، دەبێتەهۆی لابردنی کلسی ددان و سپیکردنەوەی.

- بۆ شوێنەواری نەشتەرگەری

توێکڵی مۆز بدرێت لە شوێنی نەشتەگەری و بۆماوەی کاتژمێرێک پێوەی بێت و دواتر بشۆرێت، ڕۆژانە دووبارە بکرێتەوە، شوێنەواری نەشتەرگەری کەمدەکاتەوە.

- یارمەتیدەرە بۆ نەمانی ژانەسەر

توێکڵی مۆزێک بخەرە بەشی بەفرگەری ساردکەرەوە "سەلاجە"وە بۆماوەی کاتژمێرێک تێیدا بێت.

دواتر توێکڵی مۆزەکە بخرێتە سەر ناوچەوان و وازی لێبهێنرێت تا گەرم دەبێت، ئەم کارە دووبارە بکەرەوە تا ژانەسەرەکەت نامێنێت.

- کەمکردنەوەی هەستیاری پێست

بەهۆی بوونی مەگنیسیۆم و ڤیتامین C ولە پێکهاتەیدا هەستیاری پێست کەمدەکاتەوە.

پارچەیەک توێکڵی مۆز بدرێت لە ڕوخسار دوای ١٠ بۆ ١٥ خولەک بشۆرێت، دواتر ڕوخسار بشۆرێت، هەفتەی دووجار بەکاربهێنرێت بۆ دەستکەوتنی ئەنجامی باش.