پێنج هەنگاو بۆ چارەسەری دابەزینی فشاری خوێن بەبێ دەرمان

2020-07-07

7620 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆر کەس رۆژانە کێشەی دابەزینی فشاری خوێنیان هەیە و بەهۆیەوە بڕێکی زۆر دەرمان بەکاردەهێنن بەڵام زۆرکات ئەمە بێسوودە و تەنها تووشی نیگەرانییان دەکات.

ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤" ئاماژەی بە پێنج هەنگاو کردووە کە یارمەتیدەرن بۆ دابەزینی فشاری خوێن بەبێ دەرمان، بەم جۆرە:

١. بڕێکی زیاتر ئاو بخۆرەوە.

٢. خوێ بکە بە هەندێك سەوزەواتدا و بیخۆ چونکە یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی فشاری خوێن.

٣. لە هەندێك حاڵەتدا دەکرێت لەپێکردنی گۆرەوی تەسك رۆڵی هەبێت بۆئەوەی خوێن لە قاچەکاندا کۆنەبێتەوە، ئەمەش وادەات فشاری خوێن بۆ بەشەکانی دیکەی جەستە بچێت.

٤. بۆ چارەسەری دابەزینی فشاری خوێن و چالاککردنی سووڕی خوێن باشتروایە کەمێک بەپێ بڕۆیت لە شوێنی کراوەدا.

٥. خواردنی تەندروست بخۆ بۆئەوەی فشاری خوێنت رێكببێتەوە.