بۆچی پیاوان ڕقیان لە بازاڕکردنە لەگەڵ هاوسەرەکانیاندا؟

2020-07-07

13971 جار خوێندراوەتەوە

+ -

توێژینەوەیەکی بەریتانی ئاشکرایکردوە، پیاوان تەنیا دوای ٢٥ خولەک بازاڕکردن لەگەڵ هاوسەرەکانیاندا بێزاردەبن، لە کاتێکدا ژنان زیاتر لە ٢ کاتژمێریان دەوێت بۆ ئەوەی تاقەتی گەڕانی بازاڕیان نەمێنێت.

بە گشتی %٨٠ی پیاوان ڕقیان لە بازاڕکردنە لەگەڵ هاوسەرەکانیاندا و %٢٥یشیان کە بێزار دەبن هاوسەرەکانیان بەتەنیا لە بازاڕ بەجێدەهێڵن.

هەر بەپێی هەمان توێژینەوە نیوەی هاوسەرەکان لە کاتی بازاڕکردندا دەبێتە مشتومڕیان، بەشێک لەو شتانەی پیاوان وەک هۆکاری بێزارییەکەیان دەستنیشانیان کردوە.

خانمان کاتێکی زۆریان دەوێت تاکو بڕیار لەسەر شتێک بدەن پاش کڕینی کەلوپەلی پێویست هێشتاش دەگەڕێن زۆر داواکردنی ڕای پیاوان لەسەر ئەو شتانەی دەیانکڕن.