پێکهاتەیەکی سروشتی بۆ پڕبوونی برۆ

2020-07-07

18717 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بوونی برۆی ئەستور و پڕ یەکێکە لە نیشانەکانی جوانی لای خانمان، بۆ ئەم مەبەستەش زۆرکات کەرەستەی جوانکاریی جیاواز بەکاردەهێنن و پەنا بۆ دەرمانی زیانبەخشیش دەبەن.

ماڵپەڕی "Style Craze" لە بابەتێکدا تیشکی خستوەتە سەر شێوازی بەکارهێنانی فازلین و زەیتی زەیتونی خستووەتەڕوو، کە یارمەتیدەرن لە پڕبوونی برۆ لە ماوەیەکی کەمدا.

بۆ پڕبوونی برۆ پێویستە کەوچکێکی بچووک فازلین لەگەڵ نیو کەوچک زەیتی زەیتون لە دەفرێکدا بە جوانی تێکەڵبکرێت، لە ڕێگەی لۆکەی گوێ پاککەرەوەوە شەوان پێش نوستن بدرێت لە برۆ و، بەیانیان بە ئاو بشۆرێت.

ئەم ڕێگە سوودی هەیە بۆ زوو پڕبوونی برۆ و هیچ زیانێکی لاوەکیی نییە، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتیدەرە لە پاراستنی پێستی ئەو ناوچەیەی ڕووخسار لە گرفتە تەندروستییەکان.

ب.ع