نابێت منداڵ بەشێوەی پیتی W دابنیشێت

2020-07-07

18924 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەو شێوازی دانیشتنە کە منداڵ هەردوو قاچی لە ئەژنۆیەوە بۆ لاکانی دواوەی جەستەی دەبات باوترین جۆری دانیشتنە لە منداڵ، زیان بە ئێسکەکانی قاچی منداڵ دەگەیەنێت و زۆرکات گرفتی ڕۆشتنیان بۆ دروست دەکات.

ماڵپەڕی سوپەرماما لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، زۆربەی منداڵان لەکاتی یاریی و کاتبەسەربردندا بە شێوەی پیتی دەبلیوی ئینگلیزی دادەنیشن، چونکە بەو جۆرە دانیشتنە زیاتر هەست بە حەوانەوە و ئارامی دەکەن.

بەگوێرەی پزیشکانی تایبەت بە منداڵ و ئێسک ئەو جۆرە دانیشتنە زیانی تەندروستیی بۆ منداڵ هەیە، پێویستە لەسەر باوان لە کاتی بینینی منداڵەکانیان بەو جۆرە ڕێگریان لێبکەن و باری دانیشتنەکەیان پێبگۆڕن.

ئەو شێوەی دانیشتنە زیان بە گەشەی جومگە و ئێسکی منداڵ دەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەشدا ماسولکەکانی لاوازدەکات و ئاستی بڵاوبوونەوەی قاچیان زیاتر دەبێت، بەهۆی ئەوەی زۆربەی فشارەکانی پشت و بەشی سەرەوەی جەستەیان دەچێتە سەر ناوچەی حەوز و ڕان و سمتیان، ئەگەری هەیە توشی ئێسکە نەرمەشیان بکات.

تشوه أروح القدم عند الأطفال (39 صورة): العلاج ، واختيار حصيرة ...

وضعية الجلوس «W» تهدد صحة طفلك | المصري اليوم

ئ.ل