خەوتن لەپەنای کەسێکدا کە دەپرخێنێت ئەم کێشانەت بۆ دروست دەکات

2020-07-05

7663 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پزیشکان ئاشکرایانکردووە، پرخەکردن تەنها کاریگەریی لەسەر کوالێتی خەو نابێت، بەڵکو کاریگەریی لەسەر تەندروستیی مێشك و جەستە دەبێت بە چەند رێگەیەکی جیاواز.

ماڵپەڕی "Mirror" لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، خەوتن لە تەنیشت ئەو کەسانەی کە دەپرخێنن، زیانی بۆ تواناکانی جەستە دەبێت و رێگە دەگرێت لە بەدەستهێنانەوەی توانا بایۆلۆجییەکانی جەستە، وەك بە بیرهاتنەوەی شتەکان و رێکخستنی کرداری زیندەپاڵ.

پسپۆران ئاشکرایانکردووە، ئەو کەسانەی کە بەپێی پێویست ناحەوێنەوە، ئەگەری هەڵە کردنیان زیاترە و بە خاوی بیردەکەنەوە و توانای وەبەرهێنانیان کەمترە.

هەروەها دەکرێت پرخەکردن کاریگەریی نەرێنی لەسەر لایەنی سۆزداریش هەبێت، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ ، زیادبوونی هەوکردنەکان، تێكچوونی ئارەزووی خواردن و لاوازبوونی سیستمی بەرگریی.

زانکۆی "Queens"یش لە کەنەدا توێژینەوەیەکی بۆ دیاریکردنی کاریگەریی پرخەکردن لەسەر گوێیەکان ئەنجام داوە، توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، دەنگی ناخۆشی پرخەکردن زیانی گەورە بەسەر توانای بیستندا دەهێنێت، بەتایبەت بۆ ئەو کەسەی کە نزیکە لەو دەنگەوە.

هەروەها دەکرێت ئەم دەنگە دەنگە فشاری خوێن بەرزبکاتەوە، کە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی تووشبوون بە کێشە لە گورچیلە، خڵەفان، لەگەڵ ئەوەشدا نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەکات.

دەکرێت داخەری گوێیەکان یان سەماعەی سەر یاخود تەنانەت خەوتن لە ژوورێکی تر دەکرێت یارمەتیدەر بێت بۆ رزگاربوون لەم کێشەیە.

ب.ع