ژنێک بەهۆی بەکارهێنانی ڕۆنێکی هەڵەوە گیانی لەدەستدا

2020-07-05

17062 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژنێکی تەمەن ٧٤ ساڵی بەریتانی دوای بەکارهێنانی ڕۆنێکی هەڵەوە لەکاتی سوورکردنەوەی پەتاتەدا، گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "Mirror"ی بەریتانی، ژنەکە خەڵکی شاری دێربیشایەری بەریتانیا بوە، بە هەڵە لەبری ڕۆنی چێشتلێنان ڕۆنی بزوێنەری بەکارهێناوە.

ماوەیەکی کەم بەر لە مردنی، ژنەکە ڕۆشتوە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر خەوتوە، بەڵام کە هەستاوە تەماشای کردوە ماڵەکەی پڕبوە لە دووکەڵێکی نامۆ، هەر ئەو دووکەڵەش کە لە سوورکردنەوەی ڕۆنەکەوە دروستبوە بوەتە هۆی مردنی.

ب.ع