ئەم خواردنانە میزاجت تێک دەدەن

2020-07-05

7019 جار خوێندراوەتەوە

+ -

توێژینەوەیەکی کەنەدی نوێ ئاشکرایکردووە، ئەو خواردنانەی کە بڕێکی زۆر لە چەوری تێریان تێدایە، دەکرێت ببێتە هۆی تێكچوونی ئاستی فێربوون و توانای مێشك هەروەها میزاج تێكدەدەن و وادەکەن هەست بە بێزاری و بێتاقەتی بکرێت.

ماڵپەڕی "BetterMe" لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، لە زانکۆی Montreal ی کەنەدی توێژەران چەندین تاقیکردنەوەی پزیشکییان لەسەر ژمارەیەك مشك کرد و لە ئەنجامدا بۆیاندەرکەوت کە پەیوەندییەکی بەتین هەیە لە نێوان ئەو خواردنانەی کە دەیانخۆین لەگەڵ تەندروستیی مێشکماندا.

توێژەران ئاماژەی بەوەکرد، ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە چەوری دەکرێت ببنە هۆی تێكچوونی میزاج هەروەها ژەهراویی بوون .

بۆیە رێنماییان داوە بەوەی ئەو خواردنانە بە شێوەیەکى هاوسەنگ بخورێن و لە ژەمەکاندا هەوڵبدرێت زیاتر خواردنی تەندروست و بەسوود و دەوڵەمەند بە ماددەی خۆراکی گرنگ بۆ خواردن بەکاربهێنرێت.

 ب.ع