ڕێگایەکی ئاسان بۆ ڕزگاربوون لە بۆنی پێیەکان

2020-07-05

8192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆنی ناخۆشی پێی یەکێکە لە کێشە بێزارکەرەکان کە دەبێتە هۆی شەرمەزاری بۆ ئەو کەسەی بەدەستیەوە دەناڵێنێت، چۆن دەتوانیت رووبەڕووی ببیتەوە؟

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی ئەلجەزیرە، بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە دکتۆر ئێنگرید شموکێڵ پزیشکی ئەڵمانیی تایبەتمەند بە نەخۆشییەکانی پێست روونیکردووەتەوە، پێویستە بە شێوەیەکی رێکخراو پێیەکان بە ئاو و سابوون بشۆردرێن، پاشانیش بە باشی وشک بکرێنەوە، بەتایبەت بۆشایی نێوان پەنجەکان، ئەمەش بۆ رێگریکردن لە گەشەکردنی بەکتریا تیایاندا.

شموکێڵ ئاماژەبەوەشدەکات، دەکرێت دژە عارەقی تایبەت بە پێیەکان بەکاربهێنرێت، کە رێژەیەکی زۆر ئەلەمنیۆمی تێدایە و عارەقی پێیەکان کەمدەکاتەوە.

یەکێک لە کارە گرنگەکانیش بۆ رێگریکردن لە بۆنی ناخۆشی پێیەکان، رۆژانە گۆڕینی پێڵاو و گۆرەوییەکانە.

ب.ع