کانیە وێست خۆی بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا کاندید دەکات

2020-07-05

6558 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کانیە ویێست ڕاپەری بەناوبانگی ئەمریکی ڕایگەیاند، بەنیازە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کاندید بکات، بەمەش دەبێتە ڕکابەری کەسێک کە زۆری خۆش دەوێت، کە ئەویش دۆناڵد ترامپە.

کانیە وێست لەڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ئاماژەی بەوە کرد، خۆی کاندید دەکات بۆ ڕکابەریکردن لەسەر کورسیی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، ئەمەش وەک بۆمبێک بوو لە میدیا جیهانییەکاندا تەقیەوە.

بەپێی هەواڵیکی ماڵپەڕی "BBC"، کانیە تاکو ئێستاش ناوی خۆی بۆ بە فەرمی نەنووسیوە تاکو ببێتە کاندید بۆ پۆستی ناوبراو، یەکەمجاریش نییە ئەو هونەرمەندە باسی ئەوە بکات بەنیازە بچێتە کۆشکی سپییەوە.

ساڵی ٢٠١٥ لە خەڵاتەکانی ڤیدیۆی میوزیکی MTVدا باسی لەوە کرد کە بەنیازە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ خۆی بۆ سەرۆکایەتی کاندید بکات.

بەڵام کانیەی مێردی کیم کارداشیان تشرینی دوەمی ساڵی ڕابردوو بەروارەکەی دوورخستەوە و وتی، بەنیازە بۆ ساڵی ٢٠٢٤ خۆی کاندید بکات.

بەڵام لەم تویتە نوێیەیدا کە هونەرمەندە ٤٥ ساڵانەکە ئەمڕۆ بڵاویکردوەتەوە، ئاماژەی بەوە نەداوە لەگەڵ چ حزبێکدا بەشداریی هەڵبژاردن دەکات.

Kanye West Transforms Minimalist Bathroom Into “Enchanted Forest ...

ب.ع