خواردنەوەیەکی رۆژانە مەترسیی مردنی پێشوەخت زیاتر دەکات

2020-07-05

16516 جار خوێندراوەتەوە

+ -

حاڵەتی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشك بەبێ هۆکار نییە بەڵکو بەهۆی ئەو خواردنانەوە دەبێت کە بە شێوەیەکی هەڵە دەیانخۆین، بۆیە دەبێت ئاگاداری ئەو خواردنانە بین کە رۆژانە دەیانخۆین.

ماڵپەڕی "Express" لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بەوە کردوە، توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری "کۆمەڵەی دڵی ئەمەریکی" بڵاوکراوەتەوە ئاشکرایکردووە، رۆژانە خواردنەوەی یەك قوتو لە خواردنەوەی گازی لە ناوەڕاستی تەمەندا، مەترسیی بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆلی زیانبەخش لە خوێندا زیاتر دەکات، کە ئەمەش مەترسیی تووشبوون بە جەڵتە زیاتر دەکات و رێگە لە رۆیشتنی خوێن بۆ دڵ یان مێشك دەگرێت.

جگە لە بەرزکردنەوەی کۆلیسترۆلی زیان بەخش لەخوێندا ئەم توێژینەوەیە کە شەش هەزار کەسی لەخۆگرتووە کە تەمەنیان لەسەروو ٤٠ ساڵەوەیە دەریخستووە، ئەو کەسانەی کە خواردنەوە گازییەکان دەخۆنەوە ئاستی کۆلیسترۆلی باشیش لە خوێنیاندا کەمە.

هەروەها ئەو کەسانەی کە خواردنەوە گازییەکان دەخۆنەوە بەڕێژەی %٥٣ مەترسیی تووشبوونیان بە چەورییە زیانبەخشەکان بەتایبەت چەورییە سیانییەکان زیاترە کە لە دەمار و مولولەکانی خوێندا کۆدەبنەوە.

ب.ع