نهێنیی قژێکی درێژ و بەهێز چییە؟

2020-07-05

31911 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بوونی قژێکی درێژ و بەهێز خەونی زۆربەی ئافرەتانە و بە یەکێک لە نیشانەکانی جوانی هەژماری دەکەن، بۆ ئەمەش قژی دەستکرد و تاڵ بەکاردەهێنن، بەڵام دەکرێت بە ڕێگەی سروشتی قژ بەهێز و پڕ و درێژ بکرێتەوە.

ماڵپەڕی "Boldsky" لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، خانمان دەتوانن بە بەکارهێنانی پیاز جوانی و رەونەق بۆ قژیان بگەڕێننەوە، کە بەهۆی کارتێکەرە دەرەکییەکان و تۆز و خۆڵ و تیشکی خۆرەوە قژ بێهێز و لاواز دەبێت.

چەند قاشێک پیاز بهاڕدرێت یان بدرێت لە ڕەندە و بخرێتە ئەو بڕە شامپۆیەی کە قژی پێ دەشۆرێت، بۆ ماوەی ١٥ خولەک پیازەکە لە شامپۆکەدا جێبهێڵرێت و دواتر قژ بە هەمان شامپۆ بشۆرێت، هەفتەی جارێک ئەم گیراوە دروستبکرێت و بەکاربهێنرێت هۆکارە بۆ پتەوبوونی بنبێخی قژ و زوو درێژبوونەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات.

Related image

ب.ع