چۆنیەتی ئامادەکردنی شیرینی خش خش

2020-07-05

35391 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شیرینی خش خش لە ئێستادا جۆرێكی شیرینی باوە زۆر کەس ئارەزووی خواردنی دەکەن و دەتوانن بە چەند هەنگاوێکی ئاسان لەماڵەوە دروستی بکەن.

لە لاپەڕەی (خواردن و شيرينى به تام) لە فەیسبووك کە تایبەت بە دروستکردنی خواردن، شێوازی دروستکردنەکەی بەم شێوەیە خراوەتەڕوو:

پێداویستییەکان:

-یەك پاکەت کرێم شانتی

-یەك پاکەت کرێم کەرەمێل

-یەك پاکەت خامە

-نیو قتو شیری خەست

-سێ دانە پەنیری سێگۆشە یان چوارگۆشە

-یەك پەرداخ شیری گیراوە

-یەك پاکەت پسکیت

-یەك زەرفی شەعریەی پاکستانی

 

شێوازی ئامادەکردنی:

سەرەتا هەموو کەرەستەکان دەکەیتە ناو عەسارە یان خەلات تێکەڵی دەکەیت تا وەک گیراوەی لێ دێ، ئینجا شەعریەکە ورد دەکەیت و لەگەڵ کەوچکێک کەرە لەتاوەیەک سوری دەکەیتەوە.

دواتر پسکیتەکان لە شیر هەڵدەکێشی و بەڕیز دەیکەیتە ناو قاڵب و کەمێک لەو گیراوەیەی بەسەر دادەکەیت و ئینجا کەمێک لە شەعرییەکەشی بەسەردا دەکەیت و بەو شێوەیە تا سێ چین ئینجا سۆسی شۆکولاتەی بەسەردا دەکەیت یا هەر ئەو کەرەمێلەی لەناو پاکەتی کرێمەکە هەیە بەسەری دادەکەیت.

دواتر دەیکەیتە ناو سەلاجە تا ٣ کاتژمێر و بەساردی پێشکەشی دەکەیت.