بەهۆی نەخۆشییەکی دەگمەنەوە منداڵێك هیچ کەسێك ناتوانێت دەستی لێبدات

2020-07-05

109489 جار خوێندراوەتەوە

+ -

منداڵێك کە حاڵەتێکی تەندروستیی دەگمەنی هەیە لە منداڵییەوە بەهۆیەوە هیچ کەسێك ناتوانێت دەستی لێبدات، چونکە ئەگەری هەیە پێستی تووشی زیان و مەترسیی گەورە بکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتینك ئاماژە بەوەکراوە، ئەم منداڵە بەریتانییە کەناوی بوریتایە پێستی پەڵەی سووتاوی و برینی لەسەرە، ئەمەش بەهۆی تێكچوونێکی بۆماوەیی دەگمەنەوەیە کە بە پێستی "پەپولە" ناودەبرێت.

ئەم منداڵە تەمەن پێنج ساڵە لە منداڵییەوە بەهۆی ئەم نەخۆشییە دەگمەن و سەیرەوە دەناڵێن‌ێت، ئەمەش وایکردووە کە دایکی زۆرینری کات نەتوانێت لەباوەشی بگرێت بۆئەوەی دەستی بەر جەستەی نەکەوێت و ئەو پێستە تەنکەی زیانی پێنەگات.

دایکی ئەو منداڵە دەڵێت: "ئەمە شتێکی ئازاربەخشە کە نەتوانم باوەش بکەم بە منداڵەکەمدا و دڵی بدەمەوە لەو کاتانەی کە نەخۆشە و ئازاری هەیە".

وتووشییەتی: "تەنانەت کە منداڵەکەشم تازە لەدایكبووە، خستوویانەتە سەر سەرینێکی نەرمی ئاوریشمی و لەسەر ئەوە هەڵیانگرتووە، چونکە نابێت پێستی لە هیچ بخشێندرێت".

بەڵا، دایکەکە وتوویەتی، کچەکەی بەهێزە و دەیەوێت تا چەند دەتوانێت بە ژیانێکی سروشتی بژی، ئەو کچەکەی بە جەنگاوەر ناوبردووە.

نەخۆشی پێستی پەپولەیی یەکێکە لە نەخۆشییە دەگمەنەکان بەهۆی کەمیی پرۆتینی کۆلاجینەوە لە پێستیدا تووشی بووە، ئەمەش وایکردووە شێوە و تەندروستی پێستی بەشێوەیەکی راستەوخۆ تێكبچێت.

ژ.ن