بەم رێگەیانە بەبێ وەرزشکردن چەوری ورگت داببەزێنە

2020-07-05

35975 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆرکەس کێشەی زیادبوونی چەوری ورگیان هەیە و ئەمەش بووەتە هۆی ئازاری پشت و لەدەستدانی باڵانسی جەستە، دەکرێت بە دوورکەوتنەوە لە خواردنی خوێ چارەسەری ئەم کێشە تەندروستییە بکرێت.

ماڵپەڕی "boldsky" چەند ڕێگەیەکی خستووەتەڕوو بۆ دابەزاندنی چەوری ورگ بەبێ وەرزشکردن، بەمجۆرە: -

-ئەگەر کەسێک بیەوێت چەوری ورگی دابەزێنێت بەڵام کاتی وەرزشکردنی زۆر نەبێت پێویستە گرنگی بدات بە خواردنی ڤیتامینەکان کە جگە لە کێشێکی تەندروست سوودێکی زۆر بە جەستەی دەگەیەنێت.

-زۆر گرنگە لە بەکارهێنانی خوێ دووربکەویتەوە، ڕاستە بەکارهێنانی خوێ بۆ ناو خواردن تام و چێژێکی پێدەبەخشێت بەڵام یەکێکە لەو هۆکارانەی چەوری ورگ زیاد دەکات.

-لەوانەیە سەیربێت بەڵام جوینی بنێشت یەکێکە لە هۆکارەکانی قەڵەوبوون و زیادبوونی ورگ چونکە بڕێکی زۆر شەکری تێدایە، دوورکەوتنەوە لە خواردنی بنێشت زۆر تەندروستە و دەکرێت لەجیاتی بنێشت چەرەسات بخورێت.

-دوورکەوتنەوە لە ماددە کهولییەکان یەکێکە لە چارەسەرەکان و بوونی تەندروستییەکی باش.

-هەندێک کات بوونی کێشە لە هۆڕمۆنەکاندا دەبێتەهۆی دروستبوونی چەوری ورگ، بۆیە پێویستە پشکنینی هۆڕمۆنەکان بکرێت و لەکاتی بوونی کێشەدا چارەسەر وەربگیرێت.