نیشانەیەك لە چاوەکانتدا ئاماژەن بۆ کەمیی ڤیتامین B12 لە جەستەتدا

2020-07-05

15763 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رەنگە ناسینەوەی نیشانەکانی کەمیی ڤیتامین B12 ئاسان نەبێت چونکە لەسەرخۆ دروستدەبن و بۆماوەیەکی زۆر کاریگەرییان لەسەر جەست دەمێنێت.

بەگوێرەی بابەتێکی ماڵپەڕی "ئێکسپرێس" ئاماژە بەوەکراوە، ڤیتامین B12 یەکێکە لە پێویستییەکان بۆ تەندروستیی جەستە، چونکە پێویستە بۆ دروستکردنی خانە سوورەکان، دەکرێت نیشانەکانی کەمیی ئەم ڤیتامینەش لەسەرخۆ زیاد بکەن، بۆیە قورسە حاڵەتەکە دیاریبکرێت.

ئەم ڤیتامینە رۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ پارێزگاری لە کۆئەندامی دەمار، بۆیە کەمیی ئەم ڤیتامینە کاریگەریی لەسەر دەماری چاوەکان دەبێت، یەکێك لە سەرەکیترین نیشانەکانی کەمییەکەشی ئەوەیە کە بینین تەڵخ دەبێت یاخود تێكدەچێت.

ئەگەر ئەم کەمییە چارەسەر نەکرێت ئەوا ئەگەری هەیە زیان بگەیەنێت بەو دەمارەی کە خوێن دەبات بۆ چاوەکان، هەروەها دەکرێت ئەو ئاماژەیە بوەستێنێت کە لە چاوەکانەوە دەچێت بۆ مێشك، ئەمەش وادەکات توانای بینین لاوازبێت، ئەمەش وێڕای ئەوەی نیشانەیەکی مەترسیدارە بەڵام دەکرێت لەرێگەی خواردنی تەواوکەری خۆراکی ڤیتامین B12ەوە چارەسەر بکرێت.

بەڵام مەرج نییە هەموو کاتێك تەڵخبوونی بینین مانای ئەوە نییە کە ڤیتامین B12 لە جەستەیدا کەمە، چونکە دەکرێت چەندین هۆکاری دیکەی هەبێت وەك تووشبوونی چاوەکان بە هەندێك گرفت و کێشە یاخود شەقیقە.

دیارترین نیشانە ئاگادارکەرەوەکانی ڤیتامین B12ەش بریتین لە: ماندوێتی، زەردوویی، هەستکردن بە سەرگێژخواردن، باشترین سەرچاوەکانیش بریتین لە گۆشتی مانگا و هیلکە و سەلەمون.