پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

2020-07-05

79544 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.


لایەنی خێزانیت تووشی دڵەڕاوکێت دەکات و جێگیرنییە، هەوڵی زۆر دەدەیت تا کێشە قورسەکان چارەسەر بکەیت و پەیوەندی خێزانیت چاک بکەیت.

ئەم ماوە مێشک بە هەندێک بابەتی تایبەتییەوە سەرقاڵە، لە شوێنی قەرەباڵغ دوربکەوەرەوە تا بتوانیت بەباشی بیربکەیتەوە و بڕیاری کۆتایت بدەیت.

ڕۆژانی داهاتوو دەرفەتی باش دێنەبەردەست، لایەنی پیشەیت گەشە پێدەدەیت و هەوڵی باشبونی پەیوەندیە سۆزدارەیەکت بدە لە دۆخیکی خراپدایت لەگەڵ خۆشەویستەکەت.

ئەمڕۆ کەسێکی ئازیزت دەبینیت کە ماوەیەکی زۆرە نەتبینوە و کۆمەڵێک یادەوەری ڕابردوتان بەبیر دێتەوە و باسی دەکەن کاتێکی خۆش لەگەڵ یەکتر بەسەردەبەن.

ئەو پڕۆژە نوێیە کە داتناوە بۆ داهاتوی کارەکەت لەلایەن هاوپیشکانتەوە پاڵپشتیت دەکرێت و هەوڵدەدەیت کارەکان بە قازانجی هەمووان بێت و ببیتە جێگەی شانازی هاوڕێکان و خێزانەکەت.

لەڕوی سۆزدارییەوە سەرکەتوویت بەهۆی ئەو لێکتێگەشتنەی کە لەنێوانتان هەیەو زیاتر هۆکارەکەی تۆیت کە خاوەنی هەستی لێبوردەیت و هەڵچوونی زۆرت بۆ هەڵەکانی بەرامبەر نییە.

دوربکەوەرەوە لە گومانکردن لە کارەکەت، متمانە و بڕوابوون هۆکارێکی گرنگی سەرکەوتنەکانت دەبێت، دەتوانیت بەئاسانی بڕیار بدەیت وهەنگاوی نوێ بنێیت لە ژیانی تایبەتی و کاردا.

هەست بە دڵەڕاوکێ و گومان دەکەیت لە پەیوەندییە سۆزدارییەکەت بەهۆی کاریگەرییە خێزانیەکانەوە دروست دەبێت، بیر لە قسەی خەڵکی مەکەرەوە و خۆت بەرامبەرەکەت هەڵبسەنگێنە.

کەسایەتییە بەهێزەکەت یارمەتیدەرە لە دورستکردنی پەیوەندیەکی توند لەگەڵ هاوپیشەکانت و سەرسامن بە کەسایەتیت، ئەگەری هەیە لەم ماوەدا کەسێکی نوێ بناسیت هۆکاربێت بۆ دروستکردنی گۆرانکاری لە ژیانی تایبەتیتدا.

بەهۆی ڕێنمای هەندێک لە بەرپرسانی کارەکەتەوە چەند کارێکی سەرکەوتووانە ئەنجام دەدەیت کە لایەنی پیشەیت بەهێزتر دەکات، ئەم ماوە ئاگاداری باری تەندروستیتبە و خۆت بەهەموو کارێکەوە سەرقاڵ مەکە.

ئەمڕۆ بەدوای کارێکی نوێدا دەگەڕێیت تا خەونەکانت بەدی بهێنیت، بەڵام بیرکردنەوەکانت جێگیر نییە، لایەنی سۆزداریت خراپە و هەوڵی باشکردنی بدە تا کارەکان خراپتر نەبوون.

خاوەنی کەسایەتییەکی ئارام و لەسەرخۆیت هەرئەمش هۆکارە بۆ بوونی کەسێکی زۆر لە چواردەورت، بڕواو متمانە لە ئامانجەکانت نزیک دەکاتەوە.

ژ.ن