شەش ڕێگەی ئاسان بۆ لێکردنەوەی پەڵەی ئارەق بە جلەوە

2020-07-04

23905 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما یان زۆر کەس بەهۆی زیادبوونی کێشی جەستەیانەوە شوێنە جیاوازەکانی لەشیان ئارەق دەکاتەوە، جگە لە بۆنە ناخۆشەکەی پەڵە بە جلەکانەوە جێدەهێڵێت، ئەمەش دیمەنێکی ناشرین بە جلوبەرگ و ڕووکاریدەرەوە دەدات.

ماڵپەڕی برایتساید بە وێنە ئاماژەی بە کۆمەڵێک بیرۆکەی ئاسان کردووە بۆ لێکردنەوەی شوێنی ئارەقکردنەوە بە پۆشاکەکانەوە، ئەوانیش:

-خوێ:

6 حيل حياتية لإزالة بقع مزيل العرق من الملابس

دەتوانرێت بۆ پەڵەی کۆنیش بەکاربهێنرێت، زیاتر بۆ پۆشاکی سپی و ڕەنگاوڕەنگ دەبێت، ئەو بەشەی جلەکە کە پەڵەی پێوەیە تەڕ بکە و خوێیەکە بکە بەسەریدا بۆ ماوەی ٨ بۆ ١٢ کاتژمێر جێیبهێڵە، دواتر دووبارە جلەکە تەڕ بکەرەوە و خوێیەکەی پێوەبکە ئەمجارە خوێیەکە بخشێنە لە جلەکە، لەدوای پاککردنەوەی جلەکە بخەرە غەسالەوە و بیشۆ.

-سرکە:

6 حيل حياتية لإزالة بقع مزيل العرق من الملابس

جلەکە بکرێتە تەشێتێکەوە کە سرکەی تێکرابێت، شەوەکەی ئەو کارە بکە و جێی بهێڵە بۆ بەیانی، بەو جۆرە پەڵە و شوێنی ئارەقکردنەوە ناهێڵێت، زیاتر بۆ جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگ دەبێت نەک سپی و ڕەش.

-ئاوی لیمۆ:

6 حيل حياتية لإزالة بقع مزيل العرق من الملابس

 چەند دڵۆپێک ئاوی لیمۆ بخەرە سەر شوێنی پەڵەکە بۆ ٥-١٠ خولکە جێی بهێڵە دواتر بە ئاوی گەرم بیشۆ.

-زایی :

6 حيل حياتية لإزالة بقع مزيل العرق من الملابس

"سابونی شلی قاپ و قاچاغ" زاییەکە بدرێت لە شوێنی پەڵەکە و بەدەست قوماشەکە هەڵبگۆفرێت، بۆ ماوەی ٣٠ خولەک بە زاییەکەوە جێبهێڵرێت دواتر بە ئاو بشۆرێت.

-ئامۆنیای شل:

6 حيل حياتية لإزالة بقع مزيل العرق من الملابس

ئامۆنیاکە تێکەڵ بە ئاو بکرێت واتە نیوەی ئامۆنیا و نیوەکەی تری ئاو بێت، بدرێت لە جلەکە، دوای چەند خولەکێک قوماشەکە وشکبکرێتەوە، پەڵەی خوێنی وشکبووەوە و بۆنی ناخۆش لادەبات.

-گیراوەیەک لە پیرئۆکسیدی هایدرۆجین و سۆدەی نان و زایی:

6 حيل حياتية لإزالة بقع مزيل العرق من الملابس

 چوار کەوچکی گەورە لە پیرئۆکسیدەکە تێکەڵ بە کەوچکێکی گەورە زایی و دوو کەوچکی گەورەی سۆدەی نان بکرێت، راستەوخۆ بدرێت لە شوێنی پەڵەکە و چەند کاتژمێرێک بەو جۆرە جێبهێڵرێت، جلەکە وەک جاران بشۆرێت، دەبینیت پەڵە و بۆنە ناخۆشەکەی نەماوە.

6 حيل حياتية لإزالة بقع مزيل العرق من الملابس

بۆنەهێشتنی پەڵەی سپی ئارەق "دۆکە" دەتوانیت سوود لە گۆرەوی کۆن وەربگریت، گۆرەوییەکە بە شێوەی تۆپێکی بچوکی لێبکرێت و لەو جێگەیە بخشێنرێت کە پەڵە سپییەکەی پێوەیە بەخێرایی پەڵەی ئارەقەکە ناهێڵێت.

ئ.ل