ڤیدیۆ.. منداڵێک لە پەخشی راستەوخۆدا چاوپێکەوتنێکی دایکی دەبڕێت

2020-07-03

7288 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی کەناڵی بی بی سی بەریتانیدا، پزیشکێک بە ناوی کلیر وینهام میوانی بەرنامەکەیە و لەکاتی گفتوگۆکاندا لەبارەی رێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ، منداڵەکەی قسەکانیان پێ دەبڕێت و چەند جارێک دێتە بەردەم کامێراکە.

وەکو لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، دواتر پێشکەشکارەکە پرسیاری ناوی منداڵەکە دەکات و منداڵەکەش بەردەوامە و ناوەستێت لە پرسیارکردن لە دایکی.