گرنگترین سوودەکانی زەیتی مێخەك

2020-07-03

16130 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زەیتی مێخەك لە رێگەی گوڵی داری مێخەکەوە بەرهەمدەهێندرێت و رەنگەکەی زەردێکی کراوەیە و بۆنێکی بەهێزی هەیە، ئەم زەیتە دەوڵەمەندە بە ماددە بەسوود و گرنگەکان کە چەندین سوودی بۆ جەستە و تەندروستی مرۆڤ دەبێت.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "القیادي" ئاماژەی بە کۆمەڵێك لە گرنگترین سوودەکانی بەکارهێنانی زەیری مێخەك کردووە کە کاریگەریی گرنگیان لەسەر تەندروستیی دەبێت، بەم جۆرە:

- دژە بەکتریا و دژە میکرۆبە و یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشییانەی بەهۆی بەکتریاوە تووشی مرۆڤ دەبن.

- رێگە لە کلۆربوونی ددانەکان دەگرێت.

- دەتواندرێت لەجیاتی ماددەی کیمیایی بۆ دوورخستنەوەی مێرووەکان بەکاربهێندرێت.

- یارمەتیدەرە بۆ رزگاربوون لە بۆنی هەندێك خواردنەکان.

- ئازاری گەدە کەمدەکاتەوە.

- پێستی وشك شێداردەکاتەوە.

- سووڕی خوێن باشتر دەکات.

- کێشەکانی هەرس چارەسەر کەمدەکاتەوە.

- سیستمی بەرگریی بەهێزدەکات.

- یارمەتیدەرە بۆ بەهێزبوون و پڕبوونی قژ.

- میزاج باشتر دەکات.

- چارەسەری زیپکەی رووخسار دەکات.

- تەندروستی دڵ و دەمارەکان باشتر دەکات.