خواردنی ئەم جۆرە شوتییانە مەترسیدارە

2020-07-03

55220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لەبارەی کڕینی شووتی لەتکراو، چونکە ئەگەری هەیە پیس ببێت و ببێتە هۆی ئەوەی بەکتریا و هۆکاری نەخۆشی لەسەر کۆببێتەوە.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژەی بەوەکردووە، لەو بارەیەوە پسپۆڕی بواری خواردن بیاتریز رۆبڵز وتوویەتی: "بە لەتکردنی میوە، ئێمە چینە پارێزەرەکەی تێكدەشکێنین کە بە پاکی دەیهێڵێتەوە، هەروەها ئەگەر نەخرێتە ناو بەفرگرەوە ئەوا لە ماوەیەکی کەمدا بەکتریا و هۆکارەکانی نەخۆشی لەسەر گەشە دەکات".

هەروەها ئەم پسپۆڕە رێنمایی بەوە دەدات کە میوەی لەتکراو نەکڕن تەنانەت ئەگەر لەناو بەفرگریشدا بێت چونکە نازاندرێت کەی لەتکراوە.

دوای کڕینی شووتیش دەبێت بە فڵچە دیوی دەرەوەی بشۆردرێت، چونکە ئەگەری هەیە هەندێك بەکتریای لەسەربێت کە دەبنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکان و لەکاتی لەتکردندا بچنە ناوەوە، هەروەها دوای لەتکردنی باش

ژ.ن