پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

2020-07-03

84099 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

کارێکی نوێت دەست دەکەوێت ئەم ماوە پێویستە زیاتر بڕواو متمانەت بەخۆت هەبێت تا بتوانیت سەرکەوتن لە ژیاندا بەدەستبهێنیت.

زۆر کەس دەیانەوێت بتناسن تا ببنە هاوبەشی ژیانت بەڵام تۆ هەموویان ڕەت دەکەیتەوە و لە خۆشەویستی بەدووردەبیت ئەویش لەبەر هەندێک هۆی تایبەتی خۆت.

ئەم ماوەیە ئاگاداری جۆری خواردنەکانت بە، خواردنەوە گازییەکان بۆ تەندروستیت باشنین، لەڕووی سۆزدارییەوە بە قۆناغێکی نوێدا تێدەپەڕیت.

ئەو پڕۆگرامەی بۆ کارەکەت داناوە بەسەرکەوتووی ئەنجامی دەدەیت، هاندەردەبێت بۆ هەنگاوێکی نوێ لەڕووی پیشەییەوە، باشترە بیر لە دروستکردنی پەیوەندی سۆزداری بکەیتەوە کەمێک گۆڕانکاری لە ژیانی تایبەتیتدا دروستبکەیت.

بیرکردنەوەکانت ئاڵۆزە و بەشێوەیەکی نەرێنی بیر لە پەیوەندیە سۆزداریەکەت دەکەیتەوە، پشوو بە مێشک بدە و زیاتر بەرامبەرەکەت بناسە.

زۆربەی کاتەکان بۆ کارکردن تەرخان دەکەیت، زیانی بۆ پەیوەندییە خێزانییەکەت دەبێت، خۆت لە گلەی بەدوربگرە و ناوبەناو سەردانی کەسە نزیکەکانت بکە.

سوپرایزێک بۆ خۆشەویستەکەت دەکەیت زۆر دڵی پێخۆشدەبێت کە بڕواناکات ئەوەت بۆ کردووە، زیاتر چاوەڕێی دەکرد لە یادی لەدایکبوونیدا ئەو سوپرایزەی بۆ بکەیت.

ئەمڕۆ لە کارەکەتدا بڕیارێک دەردەکەیت کە کاریگەری لەسەر گروپی کارەکەت دەبێت و بەسودە بۆ هەمووان، جێگەی شانازی هاوبەشی ژیانتی گرنگی زیاتری پێبدە.

لەکاری زیادە خۆت بەدوربگرە زیاتر ماندووت دەکات و تەندروستیت خراپتر دەکات، سوود لەکاتە بەتاڵەکانت وەربگرەو لەگەڵ خانەوادەکەت کاتێکی خۆش بەسەر بەرە.

لەگەڵ هاوپیشەکانت گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیەکی نوێ دەکەن، ئەنجامێکی باشی دەبێت و بەرهەمتان زیاد دەکات، خانەوادەکەت پشتیان بەتۆ بەستووە  بێ هیوایان مەکە و خۆت لە هەندێک ڕەفتار بەدوربگرە.

ئەگەرچی بانگهێشتی زۆر دەکرێیت و خەڵکی زۆر دەناسیت، بەڵام تا ئێستا ئەو کەسەت نەدۆزیتەوە کە دەتەوێت بیکەیت بە هاوبەشی ژیانت.

لەسەرخۆ ڕەفتار لەگەڵ کێشەکان بکە و بەهەڕەمەکی بڕیار مەدە، هەندێک لە بڕیارەکان  زیانی بۆت دەبێت، سوود لە ئەزمونەکانی پێشوت وەرگرە و ڕێز لە بەرامبەرت بگرە.