ڤیدیۆی رەفتاری منداڵانەی ژنێکی بەساڵاچوو ملیۆنان بینەری تێپەڕاندووە

2020-07-03

53145 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مەرج نییە هەموو کاتێك هاروهاجی و کاری ناڕێك لەلایەن منداڵانەوە بکرێت، هەندێكجار ئەو رەفتارەی کەسێکی بەساڵاچوو دەیکات دەکرێت بەمێشکی منداڵێکدا نەیەت.

ماڵپەڕی سکای نیوز ئاماژەی بەوەکردوە، لە رۆژئاوای روسیا کامێراکانی چاودێری وێنەی ژنێکی بەساڵاچوویان تۆمارکردووە کە رۆژانە کاری منداڵانە و کۆمیدی دەکات لەو باڵەخانەیەی کە تێیدا دەژی.

لە نێوان ئەو کارانەشدا کە کامێراکە تۆماریکردووە دەرکەوتووە کە رۆژانە ئەو بەریدانەی کە دەگات بە باڵەخانەکە هەمووی فڕێدەداتە سەر زەوی و بڵاویان دەکاتەوە.

دواتر پاسکیلی دراوسێکەی دەباتە دەرەوەی باڵەخانەکە بەبێ ئەوەی خاوەنەکەی ئاگای لێبێت.

دوای ئەوەی کە یەکێك لە دانیشتوانی ئەو باڵەخانەیەش بەمەی زانیوە پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە، دوای سەیرکردنی کامێراکانی چاودێریش وەك لە ڤیدیۆکەدا دیارە پۆلیس لەو کاتەی کە ویستی ئەم ژنە دەستگیربکات و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکات، زۆر بە سادەیی دەرگای ماڵەکەی کردەوە و چووە ژوورەوە و دەرگاکەی بەرووی پۆلیسەکاندا داخست.

دانیشتوانی باڵەخانەکەش وتوویانە کە هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ ئەو ژنەدا نییە و نازانن بۆ ئەو رەفتارانە دەکات.