ئەو تایبەتمەندیەی پیاوان کە سەرنجی زۆرینەی ژنان ڕادەکێشێت

2020-07-02

64556 جار خوێندراوەتەوە

+ -

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە بەشێکی زۆری ئەو ژنانەی حەز بە منداڵبوون دەکەن، لەگەڵیشیدا حەز بە ڕیشی پیاوان دەکەن.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە لە زانکۆی کوینزلاندی ئوسترالیا ئەنجامدراوە، ژنان بە گشتی بەو پیاوانە سەرسامن کە ڕیشیان دەهێڵنەوە.

لە لێکۆڵینەوەکەدا وێنەی ٣٠ پیاوی جیاواز بە ٩١٩ ژن نیشاندراوە کە تەمەنیان لەنێوان ١٨ بۆ ٧٠ ساڵدا بووە، بەمەبەستی تێگەشتن لە کاریگەریی ڕیش لەسەر هەڵبژاردنی ژنان.

لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی گاردیانی بەریتانی، دکتۆر بارنابی دیکسن، سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوەکە دەڵێت، "ژنان بە گشتی پیاوانی ڕیشدار بە پێگەشتوو و نێرانەتر دەبینن و وا تێدەگەن کە دەسەڵاتیان بەسەر دەوروبەردا زیاترە."

Research Suggests That Women Are More Attracted To Men With Beards

ب.ع