ڕێگایەکی ئەفسووناوی بۆ چارەسەری زبریی قژ

2020-07-02

23793 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خانمان بە گشتی و ئەوانەی قژیان درێژ دەکەنەوە بە تایبەت حەزدەکەن قژێکی نەرمیان هەبێت و دووربێت لە زبریی و ناڕێکی، بۆیە بەردەوام بەدوای چارەسەری جیاوازدا دەگەڕێن تاکو قژیان نەرم و بریقەدار بکەنەوە.

ماڵپەڕی "Boldsky" لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، زەردێنەی هێلکە جگە لەوەی یارمەتیدەرێکی باشی گەشەی قژە کە زبری و بژیی قژ ناهێڵێت، قژ بەهێز و پڕیش دەکات.

زەردێنەی هێلکە لە توانایدایە چارەسەری چەندین گرفتی جۆراوجۆری قژ بکات، لەوانە، دەکرێت وەک نەرمکەرەوەی قژ بەکاربهێنرێت تاکو بریسکە و لووسی بە قژەکە ببەخشێت، لەگەڵیشیدا بژیی و ئاڵۆزی ناهێڵێت.

بۆ ئەوەی قژێکی بەهێز و درێژت هەبێت، بەگوێرەی درێژیی قژەکەت زەردێنەی هێلکە لە قاپێکدا بشڵەقێنە، پاشان بە دەست یان فڵچە بیدە لە قژت و بنی تاڵەکانی. بۆ ماوەی دوو خولەک مەساجی پێبکە، دواتر لێیگەڕێ کاتژمێرێک بە قژەکەتەوە بمێنێتەوە، لە کۆتاییدا بە شامپۆیەکی ئاسایی قژت بشۆ.

ب.ع