خۆشەویستەکەی پێشووی هێرشی توند دەکاتە سەر ئیبراهیم تاتڵسەس

2020-07-02

52200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو وێنەی ئیبراهیم تاتڵسەس لەگەڵ خۆشەویستە نوێیەکەیدا بڵاوبوویەوە، داوای لێدوان لە خۆشەویستیی پێشووی ئەو هونەرمەندە کرا و ئەویش وەڵامێکی چاوەڕواننەکراوی دایەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "HaberTürk"، هەفتەی ڕابردوو ئیبراهیم تاتڵسەس ئەو خۆشەویستییەی چەندین ساڵە لێی ون بوە لەلای گولچین کاراکایای ٢٦ ساڵ دۆزیویەتیەوە ئێستا پێکەوە ژیان بەسەردەبەن.

لە دیمانەیەکیدا ئیبراهیم سەبارەت بە پەیوەندییە نوێیەکەی دەڵێت، "زۆر خۆشحاڵم، من بێ ژن نامکرێت."

لە ئێستادا پەریهان ساڤاشی خۆشەویستی پێشووی ئیبراهیم لەگەڵ کچ و نەوەکانیدا لە شاری بۆدروم لە پشووی هاوینن، کاتێک دەکەونە بەرچاوی میدیاکاران، پرسیاری وتەکانی ئیبراهیم لە پەریهان دەکەن، ئەویش لە وەڵامدا بە کورتی دەڵێت، "زۆر قسە نییە بۆ وتن، خودا عەقڵ و فکری بداتێ."

پەریهان ساڤاش و منداڵەکانی:

Perihan Savaş'tan İbrahim Tatlıses'e: Allah akıl fikir versin - Magazin haberleri

ئیبراهیم تاتڵسەس و خۆشەویستە نوێیەکەی:

ب.ع