بەم ڕێگایە خۆت لە خەمۆکی ڕزگار بکە

2020-07-02

8161 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خەمۆکی یەکێکە لە باوترین نەخۆشییە دەروونییەکان لە جیهاندا، کە خەڵکی هۆشیارییەکی کەمیان دەربارەی هەیە و تەنیا وەک شتێکی کاتی و سادە تەماشای دەکەن، پسپۆڕانی دەروونی زانکۆی بۆستنی ئەمریکی دەریانخستووە کە وانەی یۆگا و ڕێکخستنی هەناسەدان دەکرێت لە کاتێکی کەمدا نیشانەکانی خەمۆکی کەم بکاتەوە.

زاناکان لە توێژینەوەیەکدا کە لە ماڵپەڕی "MedicalXpress"دا بڵاویان کردووەتەوە کە گەشتوونەتە ئەو ئەنجامەی یۆگا دەتوانێت خەمۆکی و گرێ دەروونییەکان بە زووترین کات چارەسەر بکات.

پسپۆڕان سەرنجی حاڵەتی تەندروستیی ٣٠ کەسیان داوە بۆ ماوەی سێ مانگ، ماریسا سلڤێری سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت کە تەندروستی نەخۆشەکان زۆر بە خێرایی بەرەو باشی دەڕۆشت و تا دێت ئارامتر دەبوونەوە، تەنانەت ماندووی جەستەشیان بیردەچوویەوە.

ماریسا دەشڵێت: "ژمارەیەکی زۆری خەڵکی یۆگا دەکەن بە مەبەستی باشترکردنی باری تەندروستییان و ڕێکخستنەوەی دەروونیان، بۆ ئەمەش سوپاسی زانست دەکەین بۆ ئەو زانیارییانەی پێیداوین سەبارەت بە یۆگا."

ب.ع