هۆکارێکی سەیری هەڵوەرینی قژ ئاشکراکرا

2020-07-02

24438 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەڵوەرینی مووی سەر یەکێکە لە کێشە باوەکان کە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی بەدەستیانەوە دەناڵێنن، هەرچەندە بە گشتی هۆکاری زۆری هەیە، بەڵام لە نوێترین توێژینەوەدا هۆکارێکی نامۆ بۆ ئەم کێشەیە دەستنیشان کراوە.

بەپێی ماڵپەڕی روسیا تودەی، کۆمەڵێک زانا لە کۆریای باشور توێژینەوەیان لەسەر تەنۆلکەی (PM 2.5)کردووە. ئەم تەنۆلکەیە قەبارەی ئێجگار بچووکە و لەو شوێنانەدا هەیە کە هەوا پیسە و بە زۆری لە دووکەڵی ئۆتۆمبێلەوە پەیدادەبێت و، دەبێتە هۆی چەندین زیانی جیاواز بۆ تەندروستیی مرۆڤ. لە توێژینەوەکەدا زاناکان سەلکی مووی مرۆڤیان ڕووبەڕووی تەنۆلکەکە کردووەتەوە و سەرنجیانداوە کەمتر ئەو پرۆتینانە دەردەدات کە بەرپرسن لە گەشەکردنی مووەکان، کە ئەمەش لە دوور مەودادا دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ.

لەبەر ئەم هۆکارە، سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە پێیانوایە، وەرزشکردن لە دەرەوە ئەگەری هەڵوەرینی مووی سەر زیاد دەکات، نەک تەنها ئەمە، بەڵکو مرۆڤ لەکاتی وەرزشکردندا لە دەرەوە خێراتر هەناسە هەڵدەمژێت، کە ئەمەش دەبێتەهۆی هەڵمژینی زیاتری هەوای پیس و دەبێتە هۆکاری چەندین نەخۆشیی جیاواز، لەوانە، رەبۆ و هەوکردنی ڕاڕەوی هەوا و نەخۆشییەکانی دڵ و مێشک.

ب.ع