ئامادەکردنی و دروستکردنی مەقلوبە

2020-07-02

5914 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مەقلوبە خواردنێکی بەچێژە و بە چەندین کەرەستەی جیاواز ئامادە دەکرێت و دەتوانن چێژی لێببینن، و مێز و خوانەکانتانی پێ بڕازێننەوە.

پێداویستییەکان:

چوار دانە باینجان

سێ پەتاتە

سێ تەماتە

چوار پیاز

دوو بیبەر

نیو کیلۆ گۆشتی مریشک یان گۆشتی سوور

سێ پەرداخ برنج

ئامادەکردنی:

سەرەتا گۆشتەکەی بەجیا بۆ بکوڵێنە، ئینجا باینجان و پەتاتە و بیبەر و پیاز و تەماتەکە سوور بکەرەوە.

دواتر برنجەکەشی بۆ ئامادەبکە و هەموو کەرەستەکان کە سورکراوەتەوە لە بنی مەنجەڵەکە دایبنێ، دواتر برنجەکەی بۆ زیاد بکە و کەمێک پەستانی بکەرەسەر بۆئەوەی دواتر بەقاڵبی بێتەدەرەوە، ئینجا بیکەرەسەر ئاگر بۆ ماوەیەکی کەم و پێشکەشی بکە.