منداڵێک دوای ئەوەی پاترییەکی قوتدا ژیانی لە مردن ڕزگار کرا

2020-06-28

2582 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دەستەی پزیشکانی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون لە شاری مەنورەی سعودیە، توانیان بە نەشتەرگەریی ژیانی منداڵێک لە مردن رزگاربکەن، ئەویش دوای ئەوەی پاترییەکی بچوکی قوتدابوو.

ئەو منداڵە کە تەمەنی لە دوو ساڵ زیاتر تێپەڕی نەدەکرد توشی خوێنبەربوون و تەنگەنەفەسی بووە بە جۆرێک ئاستی هیمۆگلۆبی کەمبووەتەوە، بەخێرایی گەیەنراوەتە نەخۆشخانە. دوای پشکنین و تیشکی سینی دەرکەوتووە کە پارچەیەک لە نێوان ڕیخۆڵەی خوار گەدەیدا هەیە کە کەوتووەتە نێوان بۆرییەکانی خوێنییەوە، بەو جۆرەش توشی خوێنبەربوون بووە و ئاستی خوێنی لە جەستەدا کەمبووەتەوە، دوای دەرهێنانی پاترییەکە لە ڕێگەی نازۆرەوە و مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ گەیەنراوەتەوە ماڵەوە.

بەڵام دوای ١٠ ڕۆژ لە ڕووداوەکە دووبارە منداڵەکە گەیەنراوەتەوە نەخۆشخانە، دەرکەوتووە ئەو شوێنەیکە پێشتر پاترییە بچوکەکەی تێدا گیربوو بوو توشی هەوکردنی توند بووەتەوە، چونکە ماددە کیمیایی و وزەی پاترییەکە کاریگەریی لەسەر هەناوی منداڵەکە دروستکردبوو.

پزیشکەکان بڕیاریاندا بە خێرایی نەشتەرگەریی بۆ بکەن، بۆ ئەو مەبەستە ڕەوانەی بەشی سەنتەری دڵیان کردووە، لە ئەنجامدا لە ڕێگەی قەستەرەی دڵەوە توانیویانە خوێنبەربوونەکە بوەستێن و بۆرییەکانی خوێنی چارەسەر بکەن و ژیانی لە مردن ڕزگار بکەن.

عملية نادرة في المدينة المنورة.. إنقاذ طفل ابتلع بطارية - صحيفة الوطن

ئ.ل