چی بەسەر جەستەت دێت ئەگەر هەموو رۆژێك سپێناخ بخۆیت؟

2020-06-01

4664 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سپێناخ دەوڵەمەندە بە بڕێکی زۆری ئاسن کە وادەکات ببێت بە یەکێك لەو خواردنانەی کە گرنگە رۆژانە بخورێن، چونکە کاری بەشێکی زۆر لە گرنگترین ئەندامەکانی جەستە باشتر دەکات.

ماڵپەڕی "العربیة" ئاماژەی بە کۆمەڵێك لە گرنگترین سوودەکانی سپێناخ کردووە بۆ جەستە کە واتان لێدەکات بەردەوام بن لەسەر خواردنی، بەم جۆرە:

- ماسولکەکانت بەهێزتر دەبن و تواناکانیان زیاتر دەبێت.

- توانای بینینت باشتر دەبێت و چاوەکان بەهێزتر دەبن.

- کاری دڵ و سووڕی خوێنت باشتر دەبێت.

- پێستت تەندروستتر و جوانتر دەبێت.

- کرداری هەرس باشتر دەبێت.