ڤیدیۆی سەگێکی بەتوانا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە

2020-06-01

3254 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤیدیۆی سەگێك لە تایلاند بەڕادەیەکی زۆر بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، کە یارمەتی خاوەنەکەی دەدات لە کارەکانی ماڵەکەیدا و کیسەکانی بۆ فڕێدەدات.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤" ئاماژە بەوەکراوە، لە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت کە ئەو سەگە کە ناوی "سیتهی"یە کیسی بچوك هەڵدەگرێت و فڕێیدەداتە دەرەوە، هەروەها بەر لەوەی بگەڕێتەوە بۆماڵەوە دڵنیادەبێتەوە لەوەی کە لە شوێنی خۆی دایناوە، ئینجا دەگەڕێتەوە بۆئەوەی کیسەکانی دیکە بهێنێت.

ویرات نوالنوراناتی خاوەنی سەگەکە وتوویەتی: "فێرمکردووە کە یارمەتی کەسانی دیکە بدات و سەیری کەسانی دیکە بکات ئەوان هەرچییەك دەکەن بەهەمان شێوە بیکاتەوە".

ئاماژەی بەوەشداوە، "سلۆکی کاتێك بۆ یەکەمجار منی بینیوە کە کیسەکان دەبەمە دەرەوە سەیری کردووم، دواتر ئەویش کیسی هێناوەتە دەرەوە و ئێستا خۆی ئەو کارە دەکات، و چێژ لەوە دەبینێت کە یارمەتیمان دەدات".