برنجی سپی یان قاوەیی کامیان باشترن بۆ تەندروستیی؟

2020-06-01

3008 جار خوێندراوەتەوە

+ -

برنج خۆراکی سەرەکییە لە بەشێکی زۆری وڵاتاندا، کەسانێکی زۆر هەموو رۆژێك دەیخۆن، بەڵام ئایا ئەو برنجە سپیەی کە رۆژانەی دەیخۆن باشترە یاخود برنجی قاوەیی؟

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی "العربیة" ئاماژەی بەوەکردووە، پسپۆڕان ئاشکرایانکردوە کە برنجی قاوەیی باشترە بۆ تەندروستیی وەك لە برنجی سپی، بەهۆی ئەوەی کە برنجی سپی لەکاتی دروستکردنیدا پاکدەکرێت و بریقەدار دەکرێت، چونکە ئەو چینە داپۆشراوەی دەرەوەی کە لێدەکرێتەوە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و ماددە خۆراکییە گرنگەکان، بەشێکی زۆر لە پێکهاتە بەسوودەکانی لەدەستدەدات.

بەهای خۆراکی ١٠٠ گرام لە برنجی سپی و قاوەیی نەکوڵاو بەجۆرێکە، هەردوکیان ٣٥٠ کالۆری، حەوت گرام پرۆتینیان تێدایە، بەڵام بڕی کاربۆهیدراتەکەیان جیاوازە چونکە برنجی سپی کاربۆهیدراتەکەی ٧٨ گرام، و برنجی قاوەیی کاربۆهیدراتەکەی ٧٤ گرام دەبێت.

بەڵام لە پێكهاتەکانی دیکەدا بەڕاددەیەکی زیاتر جیاوازن، چونکە برنجی سپی شەش گرام کالیسیۆمی تێدایە بەڵام برنجی قاوەیی ٢٣ میلیگرامی تێدایە، هەروەها مەگنیسیۆم لە برنجی سپیدا ٦٤ میلیگرام دەبێت، بەڵام لە برنجی قاوەییدا ١٥٧ میلیگرام دەبێت، بە پشتبەستن بەمەش دەردەکەوێت کە برنجی قاوەیی بەسوودترە لە برنجی سپی، بۆیە باشتر ئەو جۆرەیان بخورێت.

ژ.ن