ئەم نیشانانە دەریدەخەن تووشی ئازاری شەقیقە دەبیت

2020-06-01

8072 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژەی بە کۆمەڵێك لەو نیشانانە کردووە کە دەریدەخەن سەرەتای تووشبوونتە بە ئازاری شەقیقە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی "امارات الیوم" ئاماژە بەوەکراوە، دیارترین نیشانەکان کە بەر لە تووشبوون بە شەقیقە دەردەکەون بریتین لە: هەستیاری بە رووناکی، ئارەزووی جوڵە و هەستان، زۆر ئارەزووی خواردنی شیرینی.

ئەم رێکخراوە ئاماژەی بەوەکردووە کە لەگەڵ دەرکەوتنی ئەم نیشانانە دەبێت هەندێك رێکار بگیریتە بەر بۆئەوەی تووشی ئازاری شەقیقە نەبن، وەك وەرزشکردن، و رۆیشتن بەپێ، راکردن ، وەرزشکردن، پاسکیل لێخوڕین، خواردنەوەی بڕیکی زۆر ئاو کە لە دو لیتر کەمتر نەبێت.

بەڵام لە حاڵەتێکدا ئەگەر تووشی ئازارەکە بوون ئەو کاتە دەبێت بە تەواوی بحەوێنەوە لە ژوورێکی تاریکدا، هەروەها دەرمانی تایبەت بە شەقیقە بخۆن.

ژ.ن