هەشت نیشانە دەریدەخەن شوتییەك شیرین و پڕئاوە

2020-06-01

27817 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کەسانێکی زۆر نازانن چۆن شووتییەکی سوور بکڕن کە تامێکی شیرین و خۆشی هەبێت و تەڕ بێت، بۆ  ئەمەش دەتوانن پشت بە چەند رێنماییەك ببەستن کە هەمووجارێك لەکڕینی شووتیدا یارمەتییان دەدات.

ماڵپەڕی "برایت ساید" ئاماژەی بە هەشت رێگە کردووە کە یارمەتیتان دەدات شووتییەکی سوور و شیرین بكڕن، بەم جۆرە:

- گەورەیە بەڵام زۆر قورس نییە.

- ئەگەر بە توندی دایبنێیت ئەوا شەقدەبات.

- کاتێك پێیدا دەکێشیت دەنگەکەی بەقوڵی دێت.

- دیوی دەرەوەی شەقی تێدا نییە.

- شوێنی لێکردنەوەی لە قەدەکەی وشكبووەتەوە.

- پەڵەی زەردی لەسەرە لە یەكلاوە.

- توێکڵەکەی بریقەدارە .

- دەتوانیت هێڵکانی سەری بەڕوونی ببینیت.