جگەرەکێشانی باوک کاریگەریی لەسەر کۆرپەلە هەیە؟

2020-06-01

2244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

توێژینەوەیەکی نوێ ئەوەی خستەڕوو، کە جگەرەکێشان لە نزیک ژنانی دووگیان، ئەگەری توشبوونی کۆرپەکەی بە نەخۆشی ڕەبۆ زیاد دەکات.

زانایانی پسپۆڕ لە بواری بۆماوەیی چەند گۆڕانکارییەکیان لە کۆدی بۆماوەیی جیناتی کەسانی جگەرەكێش و منداڵەکانیاندا دەستنیشان کردووە .

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە وڵاتی چین ئەنجامدراوە، ئەو دوکەڵەی کە کەسانی جگەرەکێش هەڵیدەمژن یاخود کەسانی نزیک لەوان، کاریگەری لەسەر پێگەیشتنی سیستمی بەرگری کۆرپە دەبێت، ئەمەش مەترسی توشبوون بە ڕەبۆ زیاتر دەکات.

ئەمە گرنگترین یەکەمین توێژینەوەی بۆماوەییە لەم جۆرە، بەڵام لە ماوەی پێشوو دا  گرنگی دەدرا بە ژنانی دووگیان کە جگەرە دەکێشن،  ژمارەی توشبووانی نەخۆشی ڕەبۆ لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەگات بە ٥.٤ ملیۆن کەس و جگەرەش بە سەرەکیترین هۆکارەکان دادەنرێت.

توێژینەوەکە لەسەر ٧٥٦ منداڵی سەروو شەش ساڵان کرا، چەند تاقیکردنەوەیەکی پزیشکی سەرەتاییان بۆ کرا لەگەڵ تاقیکاری DNA و ئەنجامەکانی مایەی نیگەرانی بوون.

ئەو منداڵانەی کە باوکیان ڕۆژانە ٢٠ جگەرەی زیاتریان دەکێشا، ڕێژەی توشبوونیان بە نەخۆشی ڕەبۆ زۆر زیاتر بوو بەڕێژەی ٣٥% ..

بەڵام ئەو منداڵانەی کە باوکیان کەمتر لە ٢٠ جگەرەیان دەکێشا لە ڕۆژێکدا، ڕێژەی  توشبوون بە نەخۆشییەکە ٢٥% بوو، بەڵام ئەو منداڵانەی کە باوکیان بە هیچ شێوەیەک جگەرەکێش نەبوون تەندروستیان زۆر باش بوو.

Parents, beware: Your poor lifestyle habits may affect your kid's ...

ب.ع