ڤیدیۆ.. وانەوتنەوەی مامۆستایەک بە شێوەی ئۆنلاین تورەی خەڵکی بەدواداهات

2020-05-30

459396 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مامۆستایەک لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە وانەی شێوازی بەکارهێنانی پۆشاکی ژێرەوەی خانمانی دەوتەوە، ئەو جۆرە وانەیەی کاردانەوە و تورەی بەکارهێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی کوەیتی لێکەوتەوە.

نەبز کوەیت لە تویتێکدا ڤیدیۆی مامۆستا کوەیتییەکەی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا مامۆستاکە لە ڕێگەی ئەپی "زووم" ئامۆژگاری شێوازی بەکارهێنانی "ستیانی" خانمان دەدات، ئاماژەی بە چۆنییەتی بەکارهێنان و شێوازی هەڵبژاردنی و چەند زانیارییەکی تری تایبەت بە بابەتەکەی خستووەتە ڕوو.

بەشێک لە بەکارهێنەرای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کوەیت بەپێی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرە ئەلەکترۆنییەکان داوای دەستگیرکردنی ئەو مامۆستایەیان کردووە، چونکە بابەتێکی هەستیاری باس کردووە لە ئینتەرنێت و بینەرێکی زۆری هەبووە، ئەمە لەکاتێکدا بەشێکی تر لە بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت بابەتەکەیان بەلاوە ئاسایی بووە و ئاشکرایانکردووە، کە سەرسامن بە مامۆستاکە توانیویەتی بە متمانە بەخۆبوونێکی زۆرەوە ئەو بابەتە هەستیارە بوروژێنێت و زانیاریی لەباریەوە بخاتە ڕوو.

ئ.ل