تێکەڵکردنی قاوە بۆ ناو شامپۆ چی بەسەر قژ دەهێنێت؟

2020-05-29

89911 جار خوێندراوەتەوە

+ -

قاوە جگە لەوەی سوود بە جەستە دەگەیەنێت و ئاستی بە ئاگای زیاتر دەکات، تێکەڵکردنیشی لەگەڵ شامپۆی قژەکەتدا سوودی زۆری بۆ قژ دەبێت.

ماڵپەڕی سیحەتی لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، تێکەڵکردنی قاوە بۆ ناو شامپۆ دەبێتەهۆی پاککردنەوەی بنبێخی قژەکە و نەهێشتنی چەوری و کڕێش، ڤیتامینی پێویست دەدات بە ڕەگی قژەکە، دژە ئۆکسانە و یارمەتی گەشەی قژ دەدات بە شێوەی سروشتیی و ڕێگری لە هەڵوەرینی دەکات.

شێوازی تێکەڵکردنەکەی:

- کوپێک ئاو گەرم بکرێت

- دوو کەوچک قاوەی هاڕڕاو بکرێتە کوپە ئاوە گەرمەکەوە.

- ئاو و قاوە تێکەڵکراوەکە بکرێتە شامپۆی قژەکەتەوە

- وریابە شامپۆکە تەندروست بێت و خاڵی بێت لە ماددەی کیمیایی بۆئەوەی زیان بە قژەکە نەگەیەنێت.

- ئەو شامپۆیەی کە قاوەکەت تێکەڵکردووە بۆماوەی دوو کاتژمێر وازیلێبهێنە.

- لەکاتی خۆشۆردن شامپۆکە بدرێت لە قژەکە و بەجوانی قژەکەی پێبشۆرێت.

فوائد القهوة للشعر | المرأة والصحة | الصباح العربي

ئ.ل