شەش هەنگاو بۆ ڕزگاربوون لە بەرزەپەستانی خوێن

2020-05-29

11746 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرزی پەستانی خوێن مەترسییەکی راستەقینەیە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ و پزیشکەکانیش رێنماییدەدەن لە چارەسەکردنی پێش ئەوەی هەمووشتێک لەدەست دەربچێت. بۆ ئەوەش، شارەزایان شەش رێگای سروشتی پێشنیاز دەکەن.

١- وەرزشکردن: وەرزشکردن بە گشتی کاریگەری ئەرێنی زۆر گەورەی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە و دەبێتە هۆتی دابەزاندنی کێش و هاوکات، یارمەتی گەیشتنی ئۆکسجینی زیاتر بۆ خوێن دەدات و بەوەش، کەمتر روبەروی بەرزی پەستانی خوێن دەبیتەوە.

٢خۆت لە کاردانەوەی توند بپارێزە: توڕەبوون و کاردانەی خێرا و کتوپڕ و توند دەبێتە هۆی رژاندنی هۆرمۆنەکانی کۆرتیزۆڵ، ئەندرناڵین و نورئەدرناڵین کە ئەمانەش ژمارەی لێدانەکانی دڵ زیاتر دەکەن و بەوەش، پەستانی خوێن بەرزدەبێتەوە.

٣- سوێری (شۆریی) کەمبکەرەوە: سارەزایان باس لەوەدەکەن، هەر کەسێک کە بەرزی پەستانی خوێنی هەبێت، ئەوا نابێت رۆژانە لە پێنج گرام خوێ زیاتر بکاتە ناو خواردنەکانییەوە، چونکە پەستانی خوێن بەرزدەبێتەوە و زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

٤- دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کهولییەکان: شارەزایان ئاماژە بەوەدەکەن، خواردنی رۆژانەی زیاتر لە ٥٠ گرام ماددەی کهولی، زیانمەندە بۆ تەندروستی مرۆڤ و ماددە کهولییەکانیش هەروەکو کاردانەوەی توند، دەبنە هۆی رژاندنی ئەو هۆرمۆنانەی کە پەستانی خوێن بەرزدەکەنەوە.

٥- ژەمی تەندروست: ئەو راستییەی کە هەمووان دەیزانن، ژەمی تەندروستی بریتییە لە خواردنی سەوزەوات، میوەکان و بەروبومە زەیتییە رووەکییەکان. هاوکات، کەمکردنەوەی خواردنی رۆژانەی گۆشت، چەوری ئاژەڵ و شەکر.

٦- تەرککردنی جگەرە: شارەزایان دەڵێن، جگەرەکێشان یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزی پەستانی خوێن چونکە نیکۆتینەکەی رێگە لە ئۆکسجین دەگرێت بگاتە خوێن و بەوەش، دووچاری بەرزی پەستانی خوێن دەبێتەوە.