بۆچی چا گرنگە؟

2020-05-29

18506 جار خوێندراوەتەوە

+ -

توێژینەوەیەکی زانستی لە زانکۆی سەنگافورە ئاشکرایکردووە، چا مەترسییەکانی توشبوون بە خەمۆکی کەمدەکاتەوە.

زانایان ئاماژەیان بەوەکردووە، خەمۆکی هۆکارێکی سەرەکی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوونە کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی و باری ئابووریی دەبێت.

توێژینەوەکانی پێشتر سوودەکانی چایان ئاشکراکردووە، کە هەستی درکپێکردن و لایەنی سۆزداریی و دەروونیی باشتر دەکات.

بەگوێرەی توێژینەوە نوێیەکەش کە زانایانی زانکۆی سەنگافورە ئەنجامیانداوە، بەڵگەی بەهێزیان دەستکەوتووە کە گەڵای چا هەوکردنی خانەکانی مێشک کەمدەکاتەوە، کە کاریگەریی لەسەر لایەنی زانین و نیشانەکانی خەمۆکی دەبێت.

لە دەرئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، خواردنەوەی چا بە شێوەی ڕێکخراو ئەرکەکانی مێشک باشتردەکات لە ڕووی زانینەوە، ئەگەر کەسانی بەتەمەن بیخۆنەوە پارێزگاریی لە خانەکانی مێشکیان دەکات لە خراپبوون و گۆڕینی هەستی خەمۆکی.

ب.ع