پێنج نیشانە ئاماژەن بۆ نەخۆشیی شەکرە

2020-05-29

26033 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پزیشکان ئاماژەیان بە کۆمەڵێك نیشانە کردووە کە ئاماژەن بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێندا، بەڵام زۆر کەس گرنگی بەم نیشانانە نادەن و پشتگوێی دەخەن.

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Express" پزیشکان ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەم نیشانانە بەوە ناسراون کە ئاماژەبن بۆ شەکرە، بۆیە زۆر کەس پشتگوێیان دەخات، لەکاتێکدا کە ئەمە مەترسیدارە و ئەگەر کەسەکە چارەسەر نەکرێت ئەوا نەخۆشییەکەی گەشەدەکات.

دیارترین نیشانەکانیش ئەمانەن:

١. تێكچوونی خەو:

هەستکردن بە خەواڵویی و ئارەزووی خەوتنی بەردەوام، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کەسەکە ناتوانێت بخەوێت و تووشی خەوزڕان دەبێت.

٢. ڕەنگی پێست:

گۆڕانی ڕەنگی پێست و تۆخبوونەوەی، یان دەرکەوتنی پەڵەی ڕەش لەسەر پێست ئاماژەیە بۆ تێکچوونی بڕی ئەنسۆلین لە خوێندا.

٣. تەڵخبوونی بینین:

لەکاتی لاوازبوونی توانای بینیندا کەسەکە بە تەڵخی دەبینێت، ئەمە حاڵەتێکە کە لەو کاتەشدا ڕوودەدات کە ڕێژەی شەکر لە خوێندا بەرزدەبێتەوە و لەگەڵیدا پێڵووەکان دەئاوسێن.

٤. وشكبوونەوەی پێست:

لەگەڵ بەرەوپێشچوونی نەخۆشیی شەکرەدا پێست نەرمییەکەی لەدەستدەدات و وشكدەبێتەوە و دەخورێت، بەهۆی تێکچوونی سوڕی خوێن.

٥. لاوازبوونی توانای سێکسی:

بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێندا دەبێتە هۆی لاوازبوونی توانای سێکسی و وشكبوونەوەی ئەندامی زاوزێی ژنان بەهۆی زیانگەیشتن بە دەمارەکان و مولوولەکانی خوێن.

ب.ع